Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:41

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی : لەم مانگەدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە

کوردستان TV
100%

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند کە لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، 13 ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.

واین مارۆتۆ تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی ئەم مانگەدا تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 13 ئۆپەراسیۆنمان دژبە داعش ئەنجامداوە".

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، رێگریی لە سێ تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.