باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ستیفن هیکی جەختی لە پێویستی دانانی سنوورێک بۆ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە عێراق کردەوە.
ستیفن هیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە سەردانیکردنی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا.
هیکی لەگەڵ تویتەکەیدا چەند وێنەیەکی خۆی و پێشانگاکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەت:ی "بەشدارییم لەو گفتوگۆیەدا کرد کە دەزگای بەها ئەلعلوم، سەبارەت بە سەروەریی عێراق ئەنجامیدا".
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ههروهها جەختی لە پێویستی دانانی سنوورێک بۆ گرووپە چەکدارەکان لە عێراق کردەوە و نووسیوویەتی: "بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەکردن کە شایستەی عێراقییەکانە، عێراق پێویستی بە دامەزراوەی بەهێزی دیموکراسی و دانانی سنوورێکه لەبەردەم ئەو گرووپە چەکدارانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدان".
رۆژی 10ی حوزەیران چالاکییەکانی 22هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا دەستی پێکرد کە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.