Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:40

وەزارەتی بازرگانی لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی شوێنی هەڵگرتنی گەنم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا  بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌:  ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەڵگرتنی ئارد بەھاوپێچ لەگەڵ ئەو وێنەی بڵاوکراوەتەوە بڵاودەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: داوا لەسەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن لە راستی و دروستی بابەتەکە و دووربکەونەوە لە ھەواڵی ناڕاست.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.