له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەی كۆکس (کوڵە جۆ) له گه‌رمیان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی گۆڕینی تەلی تاوەرەکانی (132 کەی ڤی ) نێوان وێستگەی (165)مێگاواتی گەرمیان لەحە سیرە و کەلار له‌ئه‌مڕۆ شه‌مه‌وه 12 - 6 - 2021 ، له کاتژمێر (5)بەیانییەوە تا کاتژمێر (6)ئێوارە کارەبای نیشتمانیان نابێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویشی كرده‌وه‌ته‌وه: ئاگاداری دوکاندارەکانی ناوچەی پیشەسازی کەلارو ئەو گەڕەکانەی کەلار کە دەکەونە سەر وێستگەی (33 کەی ڤی )شەهیدان دەکەینەوە: كه له‌كاتژمێر 5 ى به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆ، کارەبای نیشتمانیان نابێت بەهۆی بوونی هێڵی (33 کەی ڤی ) لە ژێر تاوەرەکانی (132 کەی ڤی ) کەلار حەسیرە .
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەمەش بۆ سەلامەتی تیمەکانی گۆڕینی تەلی (132 کەی ڤی ) کەلار حەسیرە.
وه‌زاره‌تی کاره‌با دانیشتوانی ناحییه‌کی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگادار ده‌کاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.