به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆه‌وه له هه‌ولێر شایی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ده‌ستی گه‌نجێكی تیژڕه‌و بوو به‌شین ، كه دایك و باوكێك كه سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كارتی بوك گواستنه‌وه بوون بۆ كوڕه‌كه‌یان به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
موقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: شەوی رابردوو لەسەر شەقامی (120) مەتری لەنزیك شوقەكانی جیهان سیتی گەنجێك كە نیسانێكی تایبەتی لێدەخوڕی كەزۆر تیژڕۆ بوو لەهەمان كاتدا بێ ئاگاش بوو لەشەقام و دەوروبەری، بۆیە خۆی كێشا بەدواوەی شوفرلێتێكی تایبەت كە ژن و مێردێكی بەتەمەنی تێدابوو شوفرلێتەكە بەهۆی زەبری بەركەوتنەكە كۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی كێشا بە گادرێلی ڕاگری تەنیشتی ڕێگەكەو دووبارە گەڕایەوە ناو شەقام و بەرەو دەرەوەی شەقام ڕۆیشتەوە، وەلەپاش ئەوەی گەیشتە سیاجی تەلبەندی شەقامەكە ئینجا وەستا، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەكە ژن و مێردەكە گیانیان لەدەستدا كە لەو كاتە خەریكی دابەشكردنی كارتی بووك گواستنەوە بوون بۆ كوڕەكەیان بەسەر خزم و دۆستانیان جگە لەكەوتنەوەی زیانێكی زۆری مادی.
موقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: سەبارەت بەهۆكاری تیژڕۆیی و بێ ئاگاییەكە كاتێك پرسیار لەگەنجەكە كرا، هیچ وەڵامێكی پێنەبوو، تەنها وتی: كە سەرم بڵند كرد زۆر نزیكبووم لەئۆتۆمبێلەكەی پێشم، بۆیە خۆم پێداكێشا.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێردهشڵێت: ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت شوفێرەكە خەریكی شتی تر بووە جگە لەشوفێریەكەی كە شتەكەی تریش كە ئێستا بۆتە گەورەترین بەڵا بۆ هاتوچۆ مۆبایل بووە بەپێی بۆچوونەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.