ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11/6/2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.
له ڕێوڕه‌سمێکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه به یاوه‌ریی باڵیۆزی عێراق له ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى شه‌ممه 12/6/2021 نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان كۆده‌بێته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.