دادگایەک لە ڤێللانس لە 8ی حوزەیراندا لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی وڵات، ، سزای چوار مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند کە بە زللە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسایی دا.
ئەو کەسەی کە لە ڕۆژی سێشەممە 8ی حوزەیران لە کاتی سەردانی بۆ گوندێکی ناوچەی درۆم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، لە كهسێك زللهیهكی لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دا، سزای 18 مانگ زیندانی کردنی بۆ بڕاوەتەوە، کە سزای 14 مانگ راوەستدراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی AFP، دەبێت دامین تی چوار مانگ لە زینداندا بەسەر ببەت، ئەو گەنجەیی 28 ساڵی لەو کاتەوە لهژێر چاودێری و دەستەسەر بووە ئەو گوتی لەگەڵ ئەو جووڵەیە دا ، ویستویەتی «ناڕەزایەتی» خۆی بەرامبەر بە سیاسەتی ماکرۆن پیشان بدات.
داواکاری گشتی ئەو کردەوەی تۆمەتبارەی بە "توندوتیژی بە ئەنقەست" لە دژی سەرۆک کۆمار ناوبرد و داوای 18 مانگ زیندانیکردنی بۆ کرد لە کاتی دادگاییکردنی خێرادا ئەم تاکە تا ئێستا هیچ کەیسێکی پێنەبوو و لای پۆلیس نەناسراو بوو .
داواکاری گشتی بە دامین تی - ی ڕاگەیاند: کە بە تیشێرتی سەوزەوە لە دادگا دەرکەوتوە ، کە ئەو زللەی لە دەموچاوی سەرۆکدا " تەواو قبوڵ کراو نییە " و تۆمەتبارکراوە بە " کاری توندوتیژی بەرامبەر بە کاربەدەستێکی گشتی " .
پێشتر نووسینگەی داواکاری گشتی لە لایۆن ڕایگەیاندبوو کە لەکاتی لێپرسینەوەدا ، مەیلی تۆمەتبارەکە بەرامبەر بە " بزوتنەوەی هیلەک زەردکان " ی فەرەنسی و ڕاستڕەوە دوورەکەی ڕوون بۆیەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.