لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ رێكەوتی 10ی حوزەیرانی 2021 كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی كرد لە شێخ باز رەئووف بارزنجی خاوەن كۆمپانیای كار گروپ .
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: لەدیداره‌كه‌دا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و كۆمپانیای كار گروپ كرایەوەو وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی گرفت و كێشەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و رێگاچارەسەرەكان بوو .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: هەردوو لا لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رێككەوتن بەتایبەتی لەم وەرزەدا كە تادێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمان خواست لەسەر وزەی كارەبا رووی لەهەڵكشان كردووە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌هه‌ر له‌و دیداره‌دا شێخ باز رەئووف بەرزنجی سوپاسی وەزیری كارەبای كرد بۆ ئاسانكاریی و پاڵپشتیی وەزارەتی كارەبا بۆ وەبەرهێنەكانی كارەبا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.