بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە سنووری شاری دهۆك، بڕی زیاتر لە 230 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەی ئاو خەرج دەكرێت، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆكە.
دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕێژەی%17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك، بڕی 230 ملیۆن و 754 هەزار دینار بۆ 18 پرۆژە بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج كرا كە پرۆژەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆكەوە جێبەجێ دەكرێن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.