Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 14:56

به‌ گوێره‌ی یاسای چاکسازی پله‌ی وه‌زیفی شاره‌زا نامێنێت

کوردستان TV
#8
100%

بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاكسازی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو كەسانە دا كردووە، كە بە شارەزا دامەزراون، چونكە شارەزا پلە تایبەت نییە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر پلەی خۆیان، كە فەرمانبەری ئاسایین. ڕەتیشی كردەوە كە مووچەیان بۆ سێسه‌د هه‌زار كەم كرابێتەوە و باسی لەوە كرد، ھەیە مووچەی دەگاتە یەك ملیۆن دینار، ئەوەشیان بەپێی بڕوانامە و خزمەتە.

سەباح موخلیس، رایگه‌یاند: ئێمە وەكو خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان، بەپێی یاسای چاكسازی مامەڵەمان لەگەڵ ئەوانەدا كردووە كە بە شارەزا خانەنشین كراون، لە ماددەیەكیدا ھاتووە، پێویستە مووچەیان ھەموار بكرێتەوە و ببنە فەرمانبەری ئاسایی، چونكە شارەزا پلە تایبەت نییە و پلەی تایبەت لە بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوەیە، بەڵام شارەزا پلەی تایبەت نییە و تەنھا بەپێی خزمەت و بڕوانامە بۆیان ھەژمار دەكرێت و پلەی تایبەت پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێ بدات، بۆیە ئەوانەی پێشتر بە پلە تایبەت ھەژمار كراون و مووچەیان زیاد بووە، ئێستا پلەی تایبەت نەماون و بوونەتە فەرمانبەری ئاسایی.

گوتیشی: ئەوانەی كە بوونە فەرمانبەری ئاسایی، مووچەیان كەم دەبێتەوە، بۆیە ھەڵسان بە تانەدان لە بڕیارەكە و تانەكەیان ڕەت كرایەوە، چونكە پەرلەمان بڕیاری لێ داوە و پێویستە یاسا ھەموار بكرێتەوە تا  مووچەیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام لە ئێستادا حكوومەت پێویستی بە پارە ھەیە و چاكسازی دەكات، بۆیە ھەر یەك بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەی پێ دەدرێت". دەشڵێ: ئێمە بەپێی یاسا مامەڵەمان لەگەڵ ئەوانەدا كردووە، كە وەكو شارەزا دامەزراون و كراونەتە پلە تایبەت، ئەمەش جێبەجێكردنی دادپەروەرییە و ئێستا مافی خۆیان وەردەگرن.

بەپێی ئامارێك، لە ھەرێمی كوردستاندا پێنجسه‌د شارەزا ھەبوونە و پلەیان لە تایبەت بۆ فەرمانبەری ئاسایی گۆڕدراوە، كە ئێستا بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەیان پێ دەدرێت.

 

kdpinfo

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.