ئەمڕۆ ٨ی ٦ی ۲۰۲۱ لیوا روکن بختیار محهمهد و عەمید روکن هەژار عومەر، راوێژکارانی وەزارەتی پێشمەرگەو عەمید روکن محهمهد سەعید، بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان، لەگەڵ راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا لەهەرێم و، راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا، راوێژکاری هێزەکانی هۆڵەندا، و راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا لەتیمی هاوپەیمانان کۆبونەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا، گفتوگۆی چڕ و بایەخداریان لەسەر پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردن و خێراترکردنی بەرنامەی چاکسازی لە هێزهكانی پێشمەرگەدا.
هەر لەو کۆبونەوەیە، پڕۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ، یەکخستنەوەو رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، پرسی یەکپۆشی و هەیکەلی لیواکان، تاوتوێکران و بۆ ئەمەش کۆمەڵێک سەرنج و پێشنیار بۆ پێشخستنی ئەو پڕۆژانە خرایەڕوو.
کۆبونەوەكه بە دانانی کۆمەڵێک تەوەری هاوبەش لەسەر کۆی پڕۆژەکانی تایبەت بە رێفۆرمی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.