وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندراوی ژماره‌ی سێی بڵاوی كرده‌وه و رایدهگهێنێت: كاتژمێر 7:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشهمه 8 - 6 - 2021 ، لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت: دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارهكانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت: سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه ده‌خوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: په‌که‌که پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌هید کرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.