به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: به‌شی كۆنترۆڵی ده‌رمانی كه‌ركوك حه‌وت بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه، كه له نێویاندا ئافره‌تێك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ هه‌شتی حوزه‌یرانی 2021 له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌شی دژه ده‌رمان توانییان حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه ئافره‌ته و بازرگانیان به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی كریستاڵ و ئامێری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و چالاكییه له چوارچێوه‌ی پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانیشهوه زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و بانده پێدراوه.
له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌كانی 28 و 32ی یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.