Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 11:57

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 70 دۆلار و 97 سه‌نت

کوردستان TV
100%

له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا،‌ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 70 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 72 دۆلار و 27 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 71 دۆلار و 49 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:18وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،72 دابەزیوە و به‌ 70 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 68 دۆلار و 75 سەنت فرۆشرا.

نەڕەوینەوەی کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی بەدرێژایی وەرزی هاوین و کاریگەربوونی کارەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لەسەر بوژانەوەی ئابووریی، بەردەوام بەشێوەیەکی مامناوەند کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.