Erbil 25°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:27

ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌ندامێکی له‌شیان چاندووه‌ به‌رگرییان به‌رامبه‌ر کۆرۆنا لاوازه‌

کوردستان TV
100%

سایتی بێست لایڤ ئۆنلاین بڵاویكرده‌وه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان چاندووه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌دروستكردنی دژه‌ته‌ن و به‌رگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌ 46%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان چاندووه‌ و هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی مۆدێرنا یان فایزه‌ریان وه‌رگرتووه‌ له‌شیان هیچ دژه‌ته‌نێكی دژی كۆرۆنای به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌ ، كه‌ دژه‌ته‌ن ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ئاستی به‌رگری له‌شی مرۆڤ.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكیان چاندووه‌ له‌شیان دژه‌ته‌نی دروستكردووه‌ له‌دوای وه‌رگرتنی دووه‌م ژه‌می ڤاكسین و به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌بێ پارێزگاری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مێننه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.