Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:30

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ٢ هاوڵاتی بەمەبەستی سكاڵا نوسین سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینیان کرد کە بە ووتەی خۆیان دزیان لێکراوە کە یەکێکیان لە ناوچەی پیشەسازی چوارقورنە و ئەوی تریان لە ناوچەی پیشەسازی رانیە. دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەرکەوت کە تۆمەتباری هەردوو دۆسیەکە یەک کەسە و هەستاوە بە دزینی بڕێکی زۆر کەل و پەلی ئۆتۆمبیل لەناوچەی پیشەسازی چوارقورنە و بڕێکی زۆر ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی رانیە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەرین توانرا ناو و ناونیشان و شوێنی نیشتەجێ بوونی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت کە کەسەکە لەسەروی تەمەنی ١٨ ساڵە و لە شاری کۆیە نیشتەجێیە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: دواتر لەسەر بریاری دادوەر و بە هەماهەنگی نوسینگەی (نەهێشتنی تاوانی کۆیە) توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بەتاوانەکەیدا و لەئێستادا بە فرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوە ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تۆمەتبارەکە لەسەر کێشەیەکی تر فەرمانی دەستگیر کردنی هەیە لە بنکەی پۆلیسی ( ماکۆک).

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.