له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی دیداری نێوان سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدین كه بڕیاره 14ی ئه‌م مانگه له برۆكسێل ئه‌نجام بدرێت، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له دیداره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان به بایدین ده‌ڵێت كه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 چالاك ناكات.
له‌م باره‌یه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵێكی خانه‌نشینی توركیا به ناوی توركه‌ر ئهرتورك رایگه‌یاندووه كه توركیا بڕیاریداوه كه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 كه له رووسیا كڕیویه‌تی چالاك نه‌كات و له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجیرلیك كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێیادا به‌جێ بوونه، هه‌ڵده‌گیردرێن.
توركه‌ر ئهرتورك هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فه‌رمی ئه‌م بڕیاره‌ی توركیا به لایه‌نی ئه‌مریكی راده‌گه‌ینێت و به‌مجۆره هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌نرێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.