Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:28

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران هاووڵاتییه‌کی کورد ده‌کوژن

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان  لە شاری کەرەج له‌كوردستانی ئێران، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و دوای ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەشی یەکێک لە براکانی بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری کەرەج لاوێکی خەڵکی کرماشانیان بە ناوی ‘کوروش حەیدەری” داوەتە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە چەکدارەکان بە گومانی هەڵگرتنی ماددەی سڕکەر و بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەویەکی پێش وەختە تەقەیان لە کوروش حەیدەری کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە و دویا ئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە، برایەکی گەورەتری کورش بە ناوی :سام حەیدەری” جەلتەی دڵ لێی داوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.

کوروش حەیدەری پێشترش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و 7 سال لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بەندکرابوو و دوای ئازادی لە شاری کەرەج نیشتەجێ ببوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.