هه‌ر دوو كتێبی " شار جه‌نگی جیاوازییه‌كان و ئیستاتیكا دیالكتیكی ئه‌خلاق و زانست " له نووسینی نووسه‌رسمكۆ محه‌مه‌د چاپ و بڵاوكرایه‌وه ،كتێبی" شار جه‌نگی جیاوازیه‌كان" بریتیه له خوێندنه‌وه بۆ چه‌مكی شار و بونیاد و مۆدێرنیته و ململانێی گوند و شارنشین و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتگرتن و تایبه‌تمه‌ندێتی دیمۆگرافیا و ژیان له ئاسۆییه‌وه بۆ ستوونی و بیابانی چڕ و نامۆبوونی تاك له‌شاردا و معالیم یان ئه‌دگاره‌كانی شار وه‌كو پێناسه و بزواندنی عه‌قڵ و یۆتۆپیا و خه‌یاڵ و هتد.
كتێبی " ئیستاتیكا. دیالكتیكی ئه‌خلاق و زانست"ـه، كه ئه‌م كتێبه بریتییه له خوێدنه‌وه‌ی چه‌مكی ئیستاتیكا و هه‌روه‌ها موناقه‌شه‌ی ئیستاتیكای سیاسی و ململانێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زمانی ئیستاتیكی و له‌دایكبوونی فه‌لسه‌فه و وه‌همی بینین و ئاین و ئیستاتیكا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی هونه‌ری. هه‌ردوو كتێبه‌كه به‌قه‌باره‌ی مام ناوه‌ندیین و بریتیین له 240 لاپه‌ڕه ،ئه‌م دوو كتێبه له ده‌زگای مه‌م و زین چاپ و به قه‌باره‌ی مام ناوه‌ندی چاپكراون ئێستا له زۆربه‌ی كتێبخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.