Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:50

هێرشکرایه‌ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د

کوردستان TV
100%

میدیای عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری مووشه‌كی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ دراوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش. رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 00:15 شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌نته‌ری پاڵپشتی دیپلۆماسیی هاوپه‌یمانان به‌ مووشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

به‌گوته‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ،مووشه‌كه‌كه‌ له‌ نزیك سه‌نته‌ره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددی نه‌بووه‌ و ده‌ستیشیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

مارۆتۆ گوتیشی: هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر عێراق، هه‌رێمی كوردستان یان هاوپه‌یمانان پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ عێراقییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یه‌.

هه‌ر شه‌وی رابردوو زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا لێدراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.