Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 08:18

قیرتاوکردن بۆ ژمارەیەک پڕۆژە لە سنوری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران

کوردستان TV
100%

بەسودوەرگرتن لە کارگەى قیرى حکومى، ژمارەیەک پڕۆژەی قیرتاوکردن لە سنووری ھەولێر ئەنجامدران.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا قیرتاوکردن بۆ ژمارەیەک پڕۆژە لە سنوری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.

پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر و بە بەرهەمی تێکەڵەی قیری کارگەی قیری قەتەوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەنجامدران.
ئەوەش گۆڕانکاریی نوێ و جیاوازە لە ئەنجامدانی کارەکان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچوی پڕۆژەکان و کەمکردنەوەی کاتی ئەنجامدانیان.

پڕۆژەکان پێکھاتبوون لە:

1- رێگای سۆران_چۆمان لە ناحیەی (گەڵاڵە) لە سنوری کەرتی چوار.

2- رێگای سەرکەوتن و دابەزین بۆ سەر وێستگەی کێشی خەلیفان لە سنوری کەرتی دوو.

3- رێگای سەرەکی هەولێر_خەبات سایدی هاتنەوە لە سنوری کەرتی یه‌ك.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.