Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:53

نه‌خۆشی ده‌والی چییه‌ و هۆکارو چاره‌سه‌ری بزانه‌

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشی ده‌والی گه‌وره‌بوونی ده‌ماره‌ خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ و تێكچوونی زمانه‌ی ناو ده‌ماره‌كانه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆر له‌ناو ده‌ماره‌كان كۆبێته‌وه‌ و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئازار و ئه‌ستووربوونی قاچ.

هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی :

بۆماوه‌یی

به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان

ره‌گه‌ز ( مێ زۆرتره‌ له‌ نێر (

زۆر له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستان و كاركردن

جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كان و خوێن مه‌یین

قه‌ڵه‌وی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان

ته‌مه‌ن: له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن مه‌ترسی تووشبوون به‌ ده‌والی زیاتر ده‌بێت

دووگیانی: ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان زیاتر گه‌وره‌ بن

نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:

ئازار و قورسبوونی قاچه‌كان

ئه‌ستووربوون و گه‌وره‌بوونی قاچه‌كان

زیادبوونی ئازار و قورسبوون له‌گه‌ڵ زۆر ڕاوه‌ستان و زۆر ڕێ كردن

خوران و مروژانی قاچه‌كان

ڕه‌نگی پێسته‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌یی یان مۆرێكی ناڕێك

جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:

تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌:

له‌سه‌ر شێوه‌ی ورده‌ ده‌ماری سور یان شین ده‌رده‌كه‌وێت، به‌زۆری له‌ ڕان و ده‌ورووبه‌ری چۆك و زیاتر له‌ ڕه‌گه‌زی مێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆماوه‌یی هه‌یانه‌.

جۆری په‌تك: ئه‌م جۆره‌ به‌ زۆری له‌ ره‌گه‌زی نێر هه‌یه‌ وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی ده‌ماره‌كان ده‌ركه‌ون و پڕ خوێن ببن به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی ڕاوه‌ستان ته‌نانه‌ت نه‌خۆش خۆی ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بكات.

مه‌ترسی ده‌والی:

برین و قرحه‌ی پێست له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی قاچه‌كان

خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كانی قاچ

نزیف و خوێن به‌ربوون له‌ كاتی كونبوون و ته‌قینی ده‌ماره‌ گه‌وره‌بووه‌كان

به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌بین:

وه‌رزشكردن پێش تووشبوون ده‌بێته‌ هۆی به‌رگری به‌ڵام پاش تووشبوون ده‌بێته‌ هۆی ئازار

دابه‌زینی كێش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشاری زۆر و قورس له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان نه‌مێنێت

خۆراكێك كه‌ ڕیشاڵی زۆر بێت و خوێی كه‌م بێت ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌والی

له‌به‌رنه‌كردنی پێڵاوی به‌رز و گۆره‌وی ته‌سك به‌ تایبه‌ت له‌ ئافره‌تان كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوالی

زۆر له‌سه‌ر پێ رانه‌وه‌ستان وهه‌وڵدان كه‌ ئیسراحه‌ت بدرێته‌ ده‌ماره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچه‌كان

چاره‌سه‌ر:

ره‌چاوی هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ده‌والی نه‌بیت

چاره‌سه‌ر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری

چاره‌سه‌ری له‌یزه‌ر: كه‌ تازه‌ترین ڕێگایه‌ بۆ دوالی و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری و ڕێگایه‌كی زۆر باشه‌

رێگای به‌كارهێنانی ( صمغی علاج ) كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان دابخات ڕێگه‌ نه‌دات خوێن كۆبێته‌وه‌ و ئه‌ستوور بێت

رێگای به‌كارهێنانی ده‌رزی و ده‌رمانی گرژكردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان به‌ تایبه‌ت ڕیشاڵه‌ ده‌ماره‌كان وتۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی

د. ئه‌كره‌م كه‌ریم مه‌حمود / پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و لووله‌كانی خوێن

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.