Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:51

راوێژکارێک و پاسدارێکی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ دێره‌زووری سووریا کوژران

راوێژكارێك و پاسدارێكی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ دێره‌زووری سووریا كوژران
کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند: راوێژكارێك و سه‌ربازێكی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ سوریا كوژران. 

ئێران له‌ ژێر ناوی پارێزه‌رانی حه‌ره‌م كه‌ مه‌به‌ست لێی شوێنه‌ ئایینییه‌كانی شیعه‌كانه‌ به‌شداری له‌ شه‌ری ناوخۆی سوریا كردووه‌، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌ی ئێران له‌ سوریا و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك عێراق و لوبنان و یه‌مه‌ن به‌ ئامانجی بونیاتنانه‌وه‌ی ئیمپراتۆری شیعییه‌ . 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران له‌ رێگه‌ی‌ سوپای قودس ، باڵی سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران،‌ به‌ هه‌زاران ئه‌ندامی خۆی له‌ ژێر ناوی پارێزه‌رانی حه‌ره‌م و پاڵپشتی له‌ مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د ره‌وانه‌ی سوریا كردووه‌. 

هاوكات رۆژ نییه‌ هه‌واڵی كوژرانی سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای قودس له‌ سوریا بڵاونه‌بێته‌وه‌.  

ئه‌مه‌و ئاژانسی هه‌واڵی مێهزنێوزی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، راوێژكارێكی سوپای قودس به‌ ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵازاده‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی دیكه‌ی سوپای قودس به‌ ناوی موحسن عه‌باسی له‌ بۆسه‌یه‌كدا كوژراون. 

مێهر نیوز ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی سوپای قودس له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌ نێوان شاری ته‌دمور بۆ دێره‌زووری سوریا كوژراون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.