دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی بلۆمبێرگ بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن كه بڕیاره 14ی ئه‌م مانگه له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی ناتۆدا ئه‌نجام بدرێت، بۆ پێدانی په‌یامێكی گرنگ به ئه‌مریكا تیمی ته‌كنیك كارانی رووسی كه راهێنان به سوپای توركیا له‌سه‌ر به‌كار هێنانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 ده‌كات له توركیا ده‌ركردووه، رووسیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فیدراڵی بۆ ته‌كنۆلۆژی و هاوكاری سه‌ربازی رووسی بڵاویكرده‌وه كه رێككه‌وتنی ئێس 400 له نێوان توركیا و رووسیادا وه‌كو خۆی به‌رده‌وامه و تا ئێستا هیچ یه‌ك له ئه‌ندامانی تیمی ته‌كنیك كارانی رووسی له توركیا ده‌رنه‌كراوه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا، خشته‌یه‌كی كات بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه رووسییه له توركیا دیاریكراوه و كێشانه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یش به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژانی رابردوویش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كردبوو كه توركیا داواكاری ئه‌مریكای بۆ ده‌ستبه‌رداربوون و به‌كار نه‌هێنانی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه كڕینی ئیس 400 له لایه‌ن توركیاوه بووه‌ته هۆی دروست بوونی قه‌یرانی له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا و ئه‌مریكایش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌مارۆی به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی به‌رگری توركیادا سه‌پاندووه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.