قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و نزیكن له‌رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
قوباد تاڵه‌بانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: کەمێك بەر لە ئێستا لە بەغداوە گەڕاینەوە هەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نزیکین لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، نیازپاکی لە هەردوولاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساکە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم-یش دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.