سیناتۆری پارتی كۆماریی له ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی سه‌ربازیی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی گومه‌زی ئاسنینی ئیسرائیل.
لیندسی گراهام ،له میانی سه‌ردانكردنی ئیسرائیل له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند "وابزانم چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه ئیسرائیلییه‌كان داوای هاوكاری له پنتاگۆن ده‌كه‌ن به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار بۆ به‌هێزكردنی سه‌كۆكانی گومه‌زی ئاسنین بۆ به‌رگرییكردن له ئیسرائیل''.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سندوقی هاوكارییه په‌سه‌ند بكرێت.
گوتیشی: ''وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه له بوونی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر حه‌ماس-یش هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیسرائیل بدات، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بم له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێره و هه‌میشه داوای زیاتر ده‌كه‌م بۆ ئیسرائیل. هه‌ركاتێك كه‌سانێك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیسرائیل بدات، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌مان به هاوكاری زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌یش به نوێكردنه‌وه‌ی گومه‌زه‌ی ئاسنین ده‌ست پێ ده‌كات. وه‌به‌رهێنانێك به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار بۆ گه‌لی ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنانێكی باش ده‌بێت''.
لیندسی گراهام هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن له میانی دوایین پێكدادانی ئیسرائیل-حه‌ماسدا هاوكاری ئیسرائیلی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه سیاسییانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو پیایدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام بیر له گۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل نه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.