سوپای عێراق ره‌تیكرده‌وه كه ھیچ كام له خێزانه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی جدعه، رایان كردبێت و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش كه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییانه‌ی كه باس له راكردنی شه‌ش خێزانی نیشته‌جێی نێو كه‌مپی جدعه باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن، دروون له راستییه‌وه و گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌و خیزانانه‌ی كه له كه‌مپی ھۆله‌وه له سووریاوه گهڕاێندراوهنهتهوه و له كه‌مپی جدعه باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، نیشته‌جێكراون، ژماره‌یان 94 خێزانه و سه‌رجه‌م ھه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و وردبینی ئه‌منییش بۆ سه‌رجه‌میان كراوه.
گوتیشی: ئه‌و خێزانانه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبه تیرۆریستان، ئاواره‌ی ده‌ره‌وه بوون و له‌ئێستادا به ویستی خۆیان گهڕاێندراوهتهوه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌و خێزانانه ده‌ستیان له رشتنی خوێنی عێراقییه‌كان نه‌بووه كه ژماره‌یه‌كیان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان خه‌ڵكی دیاله و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش خه‌ڵكی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و كه‌ركووكن.
چه‌ند رۆژێك له‌ومه‌به‌ر، 94 خێزانی تیرۆریستانی داعش له كه‌مپی ھۆل له سووریاوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه و له كه‌مپی جدعه باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێكران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.