Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:34

مانگی رابردوو 17 کۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


لە مانگی ئایاری رابردوودا، 17 کۆڵبەر لە سنورەکانی  كوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون، 80%ی حاڵەتەکان بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
رێکخراوی  هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، ئاماری مانگی ئایاری ساڵی 2021 ی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌ێنێت: له‌مانگی ئاماژه‌ پێدراودا چوار کۆڵبەر کوژران و (13) کۆڵبەریش لە سنورەکانی كوردستانی ئێران برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بریندار بووە.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، زۆرترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە حەوت حاڵەت بووە، 10کۆڵبەریش لە پارێزگاکانی ئورمیە و کرماشان کوژران و بریندار بوون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.