Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:12

نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار ؟

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ووزه‌ی رووسیا پێشبینی خۆی بۆ نرخی نه‌وت له‌ ساڵانی داهاتوودا راگه‌یاند.

نیكۆلای شۆلینگینۆڤ، وه‌زیری ووزه‌ی رووسیا له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپۆتنیك له‌ میانه‌ی كۆرِبه‌ندی بترسبۆرگ-ی ئابووری، به‌دووری زانی نرخی نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار.

وه‌زیری ووزه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ندێك رێوشوێنی خۆپارێزی گرتۆته‌به‌ر، بۆیه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زۆر بووه‌، هاوكات ئوپێك پله‌س سیاسه‌تی خستنه‌ روو و خواست به‌ڕێوه‌ ده‌بات، بۆیه‌ نرخی نه‌وت به‌م زووانه‌ ناگاته‌ 100 دۆلار.

نیكۆلای شۆلینگینۆڤ ده‌شڵێت: پێمان وایه‌ له‌ دوو یان سێ ساڵی داهاتوودا نرخی نه‌وت هه‌ر له‌ نێوان 50 تا 60 دۆلار ده‌مێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 70 دۆلار و 51 سه‌نت و هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 67 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.