Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:58

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى: ئه‌و کاڵایانەى کە بەئاسانی وادەی دروست کردن وبەسەرچوونیان لادەچێ ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی بریارێکی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو کاڵایانەی خواره‌وه‌ دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

 ئەگەرھاتوو.

١-ھەر کالایەک ماوی بەسەرچونی لێزەری نەبێت دەستی بەسەردابگیرێت.

٢-ھەرکالایەک رێکەوتی بەسەرچونی بەدەست لاببرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.

٣-ھەر کالایەک ماوەی بەسەرچونی بەلەزگەبێت ولەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

وە ھەروەھا لەم رووەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەلاتی تەواو دەدات بە بەرێوبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو جۆرە کالایانە بکەن و کالاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.