Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:33

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە لەهەرێمى کوردستان دەستبەکاربوو

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە لەهەرێمى کوردستان، محه‌مه‌د سلێمان ئه‌لعسیری و شاندى یاوەرى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتیان کردو لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکە کە دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەبوو، کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە دواى پێشکەشکردنى پەڕاوى دەستبەکاربوونى، سڵاوو رێزى وەزیرى دەرەوەو باڵیۆزى سعودیەى لە عیراق گەیاندە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و خۆشحاڵى خۆى نیشاندا کە لەهەرێمى کوردستان دەستبەکاربووەو کاردەکات بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا.

هه‌روه‌ها گوتى پەیوەندییەکى مێژوویى لە نێوان گەورە بەرپرسانى شانشینى عەرەبى سعودیەو سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان هەیەو دەخوازین ئەو پەیوەندیانە پتەوترو تاسەربن. ئامادەیی ولاتەکەى نیشاندا بۆ لەنزیکەوە کارکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەڕووى سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورى و بازرگانى و کەلتوورى.

سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وێڕای پیرۆزبایی لە کونسوڵى گشتى تازەى سعودیە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، ئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەو دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى نیشاندا بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم. بەڕێزیان پوختەیەکى لەسەر سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و پرس و رەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە بەشێوەیەکى گشتى.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر فراوانترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان شانشینى عەرەبى سعودیەو هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.