Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:35

یەکەم حاڵەتی مردن بە پەتای کەڕووی رەش لە سلێمانی تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی6ی 2021 یەکەم حاڵەتی مردن بە بە پەتای کەڕووی رەش لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی تۆمارکرا .

له‌ باره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌: كه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ به‌و په‌تایه‌ له‌ شاری سلێمانی تۆمار بكرێت.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی پێیڕاگه‌یاندین: تووشبووه‌كه‌ هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوو ته‌مه‌نی 78 ساڵان بووه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی خه‌وێنرابوو.

گوتیشی: نه‌خۆشه‌كه‌ دوو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌ و هاوكات تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌ و به‌رگری جه‌سته‌ی لاواز بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: پاش نه‌مانی به‌رگری جه‌سته‌ی توشی په‌تای كه‌ڕووی ڕه‌ش بووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.