Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:33

میکانیزمی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ وردبینی کردن لە داهات و خەرجییەکان دیاریکرا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەى دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵاى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە‌ بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاوات شێخ جە‌ناب ، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و ئومێد سە‌باح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رە‌حیم ،سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و خالد چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا و سە‌میر ھە‌ورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران، ئامادەى بوون، رێوشوێن و میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش بە فەرمی واژووکرا بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی و هەرێم.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە‌ میانی ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ھە‌ردوولا جە‌ختیان كردە‌وە‌ كە‌ پێكە‌وە‌ كار دە‌كە‌ن و ئامادە‌كاری تە‌واویان كردووە‌ بۆ ئە‌وە‌ی راپۆرتێك ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی ئاسانكاری جێبەجێکردنی یاساى بوودجەى ساڵى 2021ى عێراق لە پێناو خەرجکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

هه‌روه‌ها  شاندی باڵاى حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ئامادەیی خۆی نیشاندا کە هەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەى چاودێرى دارایی فیدراڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری رێککەوتوون و بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بوودجەی عێراق پێی سپاردوون لە چوارچێوەی ماددەی 11ی یاساکە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.

رۆژی دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کە یاسای بوودجە خستوویەتییە سەرشانی ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی خۆیان نیشاندابووه بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی 2021.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.