Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:29

تەلەڤیزیۆنی ئێران: بەهۆی رووداوێکی تەکنیکی لە فڕۆکەیەکی جەنگیی دوو فڕۆکەوان گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای خوزستان باشووری خۆرئاوای ئێران لە ئاکامی رووداوێکدا کە لە بنکەیەکی سەربازییدا روویدا، دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە لە چوارەمین بنکەی ئاسمانیی ئاڤجی دەزفول شەهید رەحمەتی لە باکووری خوزستان، بەهۆی رووداوێکی تەکنیکی لە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-5دا، دوو فڕۆکەوان برینداربوون.

دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە، هەردوو فڕۆکەوانەکە بەهۆی قورسی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

دواترقایمقامی دەزفول، عەلی فەرهەندیپور لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رووداوەکە، رایگەیاند ''ئەو هەواڵانەی باس لە گین له‌ده‌ستدانی دوو فڕۆکەوان دەکەن لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیه‌ك راست نین. فڕۆکەکانی چوارەمین بنکەی ئاسمانیی ئاڤچی بەتەواوی سەلامەتن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.