ماریۆ سه‌عید خه‌ڵكی سلێمانییه‌و ماوه‌ی بیست و دوو ساڵه له ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیت و پاڵه‌وانی یاری MMA هیه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وڕوپاو به‌ریتانیا.
ئه‌و یاریزانه هه‌ر كاتێك به‌شداری له پاڵهوانهتییهكان ده‌كات ئاڵای كوردستان ده‌خاته سه‌رشانی و له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی گوتی :من سوپاسی كوردستان تی ڤی ده‌كه‌م كه بایه‌خم پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان بایه‌خیان به من نه‌داوه ،جا نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردم یان هۆكاری تره.
هاوكات گوتیشی : له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له دوبه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانه‌تییه‌ك ده‌كه‌م كه له سه‌ر ئاستی ووڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵێن بێت له‌وێش ئاڵای كوردستان ده‌خه‌مه سه‌ر شانم و به‌و ئاڵایه نه‌بێت به‌شدار نابم .
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.