Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی سعودیە دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری کونسولی گشتیی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعودی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی سعودیە ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن . 
کونسولی گشتی نوێی سعودیە ، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنشین میر محەمەد بن سەلمان-ی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.