نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى له شاندێكى ڕه‌وتى سه‌در به سه‌رۆكایه‌تیى د. نه‌سار ئه‌لڕوبه‌یعى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سیاسیى ڕه‌وتى سه‌در كرد.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، پێشبینییه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سیاسیى داهاتوو له وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه دواى هه‌ژده ساڵ له پرۆسه‌ى ئازادى، عێراق پێى ناوه‌ته قۆناغ و دۆخێكى تازه‌وه و ده‌بێ پێداویستییه‌كانى قۆناغى ئێستا و چاوه‌ڕوانى و داوكاریى گه‌لى عێراق و پێكهاته‌كانى بۆ داهاتوو زیاتر ڕه‌چاو بكرێن و هه‌مووان بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر سوود له هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگه‌نه لێكگهیشتنێكى هاوبه‌شى و به‌ره‌و به‌هێزكردنى هاوبه‌شییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاووڵاتیان، پێكه‌وه كار بكه‌ن.
شاندى میوان خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانى هه‌ولێر و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ربڕى و هیوایان خواست به هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان و لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان، ئێستا و ئاینده‌ى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.