Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:30

بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت پارێزگاری هەولێر، لەڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی کرد

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ سێشەمە 2021.6.1، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی کرد و جگە لەدابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانە، خەلات و دیاری تایبەتی پارێزگای بەسەر منداڵانی نەخۆشی نەخۆشخانەکە دابەشکرد.
لەسەردانەکەیدا، کەهەریەک لەبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەری EJCC/ پارێزگای هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر، بەشێک لە هۆڵەکانی نەخۆشی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە و وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ئاماژەی بە گرنگی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان کرد لەخزمەتکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی منداڵان و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵامانکردووە، هەم بۆ پیرۆزبایی و هەمیش بۆ دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە و تەرخانکردنی شوینێک بۆ یاری منداڵان بۆ ئەوەی هەست بەجیاوازی بکرێت لەگەل شوێن و نەخۆشخانەی تر، ئەمە جگە لەپێشکەشکردنی خەڵات و دیاری تایبەتی پارێزگای هەولێر بەسەریاندا".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو منداڵان دەخوازین و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و کارمەندان و ستافی نەخۆشخانەکەش دەکە کە لۆدیکی زۆریان لەسەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەخۆشحاڵییەوە چەند جارێکی تریش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیامان کردووە لەچوارچێوەی بەدواداچوونەکانمان بۆ دەرکەوتووە کە خزمەتگوزارییەکی باشی تەندروستی سەرباری ئەو ئیماکانیاتە دیاریکراوەی لەبەردەستە پێشکەشی منداڵان دەکرێت، جارێکی دیکە ئەو یادەی لەسەرجەم منداڵانی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی پیرۆز دەکەین".
ئینجا پارێزگاری هەولێر بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و پزیشک و كارمه‌ندانی نەخۆشخانەکە، لەڕێورەسمێکی تایبەتدا، خەڵات و دیاری تایبەتی پارێزگای هەولێر کە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی EJCC/ پارێزگای هەولێر دابینکرابوو بەسەر منداڵە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی ناوبراو دابەشکرا.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.