ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌كاتژمێر 10:5 خووله‌كی به‌یانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 70 دۆلار و 32 .
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سووكی تێكساس بۆ 67 دۆلار‌و 78 به‌رزبووه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ریی چالاكی زیاتری كارگه‌كانی چین له مانگی رابردوودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وه‌رزی هاوین خواست له‌سه‌ر نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته.
شایانی باسه دوێنێ نرخی نه‌وت له‌كاتی داخستنی بازاڕدا گه‌یشته 69 دۆلار 32 سه‌نت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.