Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:31

عەبدولغەنی ئەسەدی: ئەگەر دیاردەی چەکی دەرەوەی یاسا ھەبێت ئەوا کارەسات دەکەوێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی رایگەیاند، ئەگەر دیاردەی چەکی دەرەوەی یاسا لە عێراق ھەبێت، ئەوا کارەساتی دەکەوێتەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە عەبدولغەنی ئەسەدی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا گوتی: "ئەگەر دیاردەی چەکی دەرەوەی یاسا و بڕیاری خوێندنەوە بۆ نەکراو ھەبێت، ئەوا کارەسات دەکەوێتەوە".

گوتیشی:"ئەگەر سیاسەتی دانایانەی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت و خوێن نەڕشتن نەبووایە، ئەوا رووداوێک روویدەدا کە لە چاوەڕوانی کەسدا نەدەبوو".

ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی دوای رووداوەکەی رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی رابردوو دێت، کاتێک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، قاسم مەحمود کەریم موسڵح لە باشووری بەغدا لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا کە دواتر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا بڵاوکرانەوە و بۆ ماوەیەک پشێوی لە شارەکە دروستبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.