Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:16

د. به‌شیر حه‌داد: سبه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: هاتنی ئه‌مجاره‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌رهه‌می ده‌بێت.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد ـ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوولاش ئاماده‌ییان بۆ پابه‌ندبوون به‌ یاسای بودجه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆده‌بنه‌وه‌، گفتوگۆكان ته‌واو بكه‌ن و راپۆرتێكی هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ن و رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر بكرێت له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتیشی: هاتنی شانده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هاتنێكی زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی باش، بۆ ده‌ستنیشانكردنی بودجه‌ و به‌ زووترین كاتدا بودجه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ بكرێت.

به‌شیر حه‌داد گوتیشی شایه‌نی باسه‌ كه‌ باس بكرێت ته‌نها به‌شی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ كه‌ بودجه‌ دوا كه‌وتووه‌، به‌ڵكو عێراق تائێستا بودجه‌ی نه‌خستۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن، هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان به‌شه‌ بودجه‌یان پێنه‌دراوه‌، پرۆژه‌كانیشان راوه‌ستاوه‌.

جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: ئێمه‌ چه‌ندین جار نووسراومان ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى عێراق كردووه‌ كه‌ به‌ زوویی ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌ و به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ى‌ پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ بكرێنه‌وه‌، خه‌ڵكى له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نه‌هامه‌تى رزگاریان بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.