ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میسر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا سینۆفارمی چینی.
دوای ئامادەکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی سینۆفارم لەناوخۆی وڵات‌دا لەلایەن کۆمپانیای ئیفا فارما بەهاوکاری وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی میسر رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی پڕۆژەکە دەربڕیوە.
لەراگەیەنراوێکدا سەبارەت بە پەسەندکردنی پرۆژەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر باسی لەوەکردوە، ڤاکسینەکە دەبێت بە ئومێدێک بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە تووشبوونیان بە پەتاکە و پەسەندکردنی پرۆژەکەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت دایە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و نیشتیمانی.
جگە لەمیسر لەئێستادا چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش بەتایبەتی وڵاتانی کەنداو گرێبەستی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان واژۆکردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.