له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی پ ك ك هه‌رێمی كوردستانی كردۆته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له گه‌ڵ توركیا مسته‌فا شه‌فیع ئیدیلبی رایگه‌یاند ، له كاتی شه‌ڕ زیاتر كوردستان و وێران ده‌بێت ، داگیركاری كوردستان واتا تاڵان كردنی كوردستانه ،
پێویسته توركیا شه‌ری خۆی له گه‌ڵ په‌كه‌كه كه ئه‌وه‌ی كردۆته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درێژه پێ بدات ، ئه‌وه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراقه‌و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش به‌رپرسه له‌و بارودۆخه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت .
هۆكاری هێرشی توركیا ، زیاتر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه ، وه‌كو ئێمه وه‌ك كورد شه‌ڕ چه‌كێكی دوو سه‌ره‌یه ، ئامانجێكه بۆ به‌دیهێنانی ئازادیه ، یان ئه‌وه‌ته دووچاری حاله‌تێكی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه پێویستی به چاره‌سه‌رێكی دیكه هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له پێناو شه‌ڕ ناكرێت وڵاتێكی دیكه وێران بكه‌یت ، كوردستانیش به پێی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی بارودۆخی كوردستان له پارچه‌یه‌ك بۆ چارچهیهكی دیكه جیاوازه .
ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بوونی هه‌یه ، دووره له ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام ئه‌و پرسه ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت نه پرسی كه‌ركووك له پرسی باكووری كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه .
عێراق وتوركیا وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وان به‌رپرسن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه
پرسی كورد له توركیا ، دۆسیه‌یه‌كی داخراوه ، هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه نیه .
به‌پێی هه‌موو بۆچوونه‌كان ، به شه‌ڕ كیشه‌ی په‌كه‌كه‌و توركیا یه‌كلایی نابێته‌وه
پارتی له هه‌موو لایه‌ك زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه ، له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا ، زیاتر له 20 جار گونده‌كان دووباره سووتاوه‌ته‌وه .
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دژ به پارتی كه پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی لێ به‌دی نایه‌ت .
لای خۆیه‌وه كاك ئه‌دیب جه‌عفه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركار سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه روویداوه له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و توركیا رایگه‌یاند :
هاتنی په‌كه‌كه بۆ ناوچه‌كه زیانێكی گه‌وره‌ی به ناوچه‌كه داوه له رووی تۆپپارانكردن و چۆلبوونی چه‌ندین ناوچه‌ی جیا جیا ، جگه له ئاگركه‌وتنه‌وه له چیای شه‌رانشێ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه .
داواكارین ئه‌و شه‌ڕه له ناو خاكی هه‌ڕێمی كوردستان بۆ ناو خاكی توركیا بگوازنه‌وه .
شه‌وی رابردووش زیانی گه‌وره به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه و چه‌ندین به‌رووبوومی كشتوكاڵی زیانی پێكه‌وتووه ، جگه له بڕینی دار له ناوچه‌كه
لایه‌نی سیاسی پێویسته هه‌ڵوێستی جیدیان هه‌بێت ئه‌و هێرشانه ره‌تبكه‌نه‌وه هه‌روه‌ها داوای پهكهكمه بكه‌ن كه هێزی خۆی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.