Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:07

ئێران گه‌شتیارێکی فه‌ڕه‌نسی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ زیندانی کردووه‌

کوردستان TV
#11
100%

ئێران گه‌شتیارێكی فه‌رنسی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ زیندانی كردووه‌ و فه‌ره‌نساش به‌ تووندی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ بنجامین بریر ره‌تكرده‌وه‌.

بنجامین بریر هاووڵاتییه‌كی فه‌رنسیه‌‌ كه‌ بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵێ پار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، دواجار دادڤای ئێران تاوانی سیخوری كردنی به‌سه‌ر دا سه‌پاند‌.

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستگیركرانه‌دا‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا به‌ تووندی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ بنجامین بریر ره‌تكرده‌وه‌.

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێران هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی روونی له‌سه‌ر سیخوڕ بوونی بنجامین بریر نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌عید دێهقان یه‌ك له‌ پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ فه‌ره‌نسیه‌‌ له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، بڕیاری دوو تاوان به‌سه‌ر بنجامین بریر سه‌پێندراوه‌ كه‌ بریتیتن له‌ سیخوریكردن و بانگه‌شه‌ له‌ دژی سیسته‌می سیاسی ئێران.

لای خۆشیه‌وه‌ بلاندرین بریر خوشكی بنجامین بریر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و دوای ساڵێك زیندانی كرانی برایه‌كه‌ی، له‌ نامه‌یه‌كی كراوه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی ئیمانویل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كردبوو، داوای ئازادكردنی برایه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌كانی كه‌ به‌سه‌ر برایه‌كه‌ی سه‌پێندراون به‌ ناراست و هه‌ڵبه‌ستراو ناوبرد و سه‌پاندنی بڕیاری به‌ سیخوڕ ناساندنی بنجامین بریر هاووڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ كاتێكدایه‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نن، كاربه‌ده‌ستانی تاران وه‌ك كارتێكی گوشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی، هاووڵاتیانی بیانی و هه‌ڵگرانی دوو ره‌گه‌زنامه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.