ئاژانسی رۆیتهرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیخوڕی بەسەر ژمارەیەک سیاسەتمەدار یاخود کەسی یەکەمی وڵاتان کردووە لەنێویشیاندا ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا.
رادیۆی فەرمی دانیمارک رایگەیاند: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە رێگەی هێڵی ئینتەرنێتی دانیمارکەوە سیخوڕی بەسەر بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و سوید و نەرویج و فەڕەنسادا کردووە.
ئاژانسی رۆیتهرز ئەوەشی ئاشکراکردووە کە مێژووی سیخوڕییەکان بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لانی كەم لە ساڵی دوو ههزارو پازدهوه حكوومەتی دانیمارك لەو بوارەدا هاوكاری لەگەڵ ئەمەریكا هەبووە.
لە وێستگەیەكی نزیك كۆپنهاگن، كارمەندانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بە سوودوەرگرتن لە سیستمێكی تایبەتیی ئینتەرنێت، توانیویانە بە ئاسانی گوێ لەو گفتوگۆیانە بگرن.
بەجۆرێک کاتێک ترین برامسێن وەزیری بەرگری دانیمارک لە حوزەیرانی دوو ههزارو نۆزدهدا دەستبەکاربووە زانیاری پێدراوە لەبارەی ئەو سیخوڕیەی ئەمریکاوە، ئەویش بە بەرپرسانی وڵاتەکەی وتووە کە گوێگرتن لە گفتوگۆی بەرپرسانی ئەوروپا کە دۆستێکی نزیکی دانیمارکن جێگەی قبوڵکردن نییە.
ئەمریکا لە سیخوڕیکردنەکەیدا سەرنجی لەسەر بەرپرسانی ئەڵمانیا بووە و ئاگاداری گفتوگۆكان و تەواوی پێوەندییە تەلەفۆنییەكانی ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری باڵای ئەڵمانیا، و فرانک واڵتەر ستایەنمایەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئهڵمانیا و پیەر ستاینبروک سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا و كۆمەڵێك بەرپرسی تر.
دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بە سوودوەرگرتن لە سیستمێكی تایبەتیی ئینتەرنێت، توانیویانە بە ئاسانی گوێ لەو گفتوگۆیانە بگرن و دەستی بە نامەکانی موبایل و ئهو پهیوهندییە تەلەفۆنییانهو زانیاری لەسەر سێرچی ئینتەرنێت و چاتەکانی ئەو کەسانە بگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.