وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەرێکی هێڵی هاوردەکردنی تەزووی کارەبا كه لە ئێرانەوە بۆ پارێزگای دیالە ده‌گوازێته‌وه بە بۆمبێکی چێندراو تەقێندرایەوە.
ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق به میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەرێکی هێڵی کارەبای ئێران كه ناسراوه به مێرساد به بۆمبێكی چێندراو ته‌قێندراویه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وشكردووه، هێڵەکە کارەبا بۆ زیاتر لە نیوەی پارێزگای دیالە دابین دەکات و به‌وهۆیه‌شه‌وه کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاكه بڕاوه.
عه‌بادی راشگه‌یاندووه، بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای هێڵی مێرساد، پاریزگای دیالە چوارسه‌دو هه‌شتاو پێنج مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی برینی كاره‌با له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه و کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی دانانی كاره‌بای شاری بەغداش کردووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بهوشكراوه، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌گه‌ڵ هێزێكی ئاسایش‌دا چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دووبارە دانانی تاوەرێکی نوێ و گەڕاندنەوەی کارەبا.
عێراق بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا رۆژانه هه‌زارو دووسه‌د مێگاوات كاره‌با و بیست ملیۆن سێجا گاز له ئێرانه‌وه هاوردە دەکات، لە کاتێکدا رۆژانە پێویستی بە بیست و حه‌وت هەزار مێگاوات کارەبایە بۆ دابینکردنی کارەبای بیست و چوار كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی، کەچی لە باشترین دۆخدا لووتکەی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لە عێراق رۆژانە ناگاتە نۆزده هەزار مێگاوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.