Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:19

لەم ھەفتەیە کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە عێراق

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی عێراق لە پەكین رایگه‌یاند: لەم هەفتەیەدا 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.

شۆڕش خالید باڵیۆزی عێراق لە چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: چاوەڕواندەکرێت رۆژی (6/3/2021) بڕی (500) هەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

باڵیۆزی عێراق لە چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ گەیشتنی ئەو 500 هەزار ژەمە ڤاكسینە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق و كۆمپانیای سینۆفارمە.

پێشتریش چین بڕی (250) هەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارمی وەک هاوکاری بەخشییە عێراق.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.