Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:15

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 4 هاووڵاتی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بە سه‌ر ده‌ستگیر كردنی  چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی نییەر سەربە شاری سنە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستگیركردنی چوار هاووڵاتی گوندی نییەر بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری" تا ئێستاش لە  ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.

بە وتەی شەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم چوار هاووڵاتیە پەیوەندی تەلەفۆنی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی بینینی بنەماڵەکانیان و  له‌ هەبوونی پارێزەریش بێبەشن.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، ئەم چوار هاووڵاتیە خەڵکی گوندی نییەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە  ده‌ستگیر كراون.

کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە 28 -3-2021 لە گوندی نییەر و پەیام مینبەری و سەریاد مینبەری ڕۆژی شەممە 1-4-2021 لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.