لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، 64 فەرمانبەر بەشێوەی (گرێبەست) لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دامەزرێندران.
بە گوێرەی بڕیارەكە، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە(10)ی ساڵی 2019 خەرج دەكرێت لە رێككەوتی دەستبەكاربوونیان تاوەكو31/12/2021 بە مەرجێك هیچ مووچەیەكی دیكەیان لە حكوومەت نەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.