لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهچاكانی ئاوی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، دوای ھەوڵی بەردەوامی حکوومەتی ھەرێم بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و ھەناردەکردنی بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بۆیە بڕیار درا بە کردنەوەی بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ڕووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستاندا بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێم.
لای خۆشیەوە، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەریم سلێمان رایدهگهێنێت: رێککەوتن کراوە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی بۆ عێراق و لەمەودوا رێگە بە بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێم دەدرێت بچێت بۆ عێراق، کە ئەمە یەکێکە لە خاڵەکان و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراقیش لەسەری رێککەوتووین".
دهشڵێت، جگە لەوە، ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتوون، ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانە و بڕیارە لە بەیاننامەیەکدا تەواوی خاڵەکان ئاشکرا بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.